ده‌رباره‌ی مه‌كۆ
مه‌كۆی هه‌ژار موكریانی پێگه‌یه‌كه بۆ ئاخافتن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ژار. ئێمه لێره‌دا ده‌توانین ڕه‌خنه بگرین، لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین، هۆنراوه‌كان شی بكه‌ینه‌وه، پرسیار بكه‌ین، وه‌ڵام بده‌ین و به‌گشتی به باش و خراپ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ژار بنرخێنین. به‌م پێیه ئێمه هه‌م خۆمان زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ژار و به‌رهه‌مه‌كانی ئاشنا ده‌بین، هه‌م باشتر ده‌توانین هه‌ژار به نه‌وه‌ی نوێ بناسێنین.
مه‌كۆی هه‌ژار موكریانی پێگه‌یه‌كی ته‌واو دووره له هه‌ر ڕێكخراوی سیاسی یان بنكه‌یه‌كی بازرگانی. نێوه‌ڕۆكی ئه‌م مه‌كۆیه به نووسین و په‌یڤی ئه‌ندامانی مه‌كۆ ده‌خه‌مڵێ. باری ته‌كنیكی و ئابووریی ماڵپه‌ڕ له‌لایه‌ن هه‌ژاردۆستێكه‌وه دابین ده‌بێ.
مه‌رجی به‌شداری له مه‌كۆدا
بۆ به‌شداری له‌م مه‌كۆیه‌دا پێویسته پێش هه‌ر شت ببیته ئه‌ندام. ئه‌ندامه‌تی له مه‌كۆدا ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه هه‌ر كه‌س به ناوی خۆیه‌وه له مه‌كۆدا بنووسێ. كاتێك كه‌سێك به ناوێك خۆی ناونووس ده‌كات، ئیتر كه‌سێكی دیكه ناتوانێ به‌و ناوه له مه‌كۆدا بنووسێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام بتوانێ مافی ئه‌ندامه‌تیی خۆی بپارێزێ پێویسته بێڕێزی و سووكایه‌تی به په‌یڤه‌كان یان نووسه‌ری په‌یڤه‌كان یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه نه‌كات. ده‌رچوون له‌م مه‌رجه ئه‌گه‌ری بێبه‌شبوون له به‌شداری مه‌كۆی پێوه‌یه.
یارمه‌تیی ته‌كنیكی-
بۆ ناونووسیكردن پێویسته ناوی خۆت، وشه‌یه‌كی نهێنی و ناونیشانێكی ئه‌له‌كترۆنی (ئیمێل) بۆ خۆت دانێی. پڕكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی فۆرمه‌كه دڵخوازه.
- بۆ نووسین له مه‌كۆدا پێویسته له‌پێشدا بێیته ژوورێ (Login) پاشان ده‌ست به نووسین بكه‌ی.
- بۆ دانانی په‌یڤ كلیكی ئه‌و به‌شه بكه كه پێوه‌ندیداره به په‌یڤه‌كه‌ت، نمونه چێشتی مجێو‌ر، ئه‌وجار كلیكی "په‌یڤێكی نوێ دانێ" بكه و له چوارچێوه‌ی نووسیندا ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به نووسین بكه.
- بۆ وه‌ڵام یان بۆچوون له‌سه‌ر په‌یڤێك كلیكی "وه‌ڵام یان بۆچوونێك له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڤه دانێ" بكه كه به ڕه‌نگی سوور نووسراوه.
ئه‌م نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه بشاره‌وه